کوردستانی

قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جوتياران خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جوتياران خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جوتياران، ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ژمارە پسوڵەی 848 تا 918 دابەش دەکرێت.

هێمن سەید مراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری سايلۆ هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "سبەی دووشەممە (14-12-2020) دەست دەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران".
 
"لە ژمارە پسوڵەی 848 تا 918 دابەش دەکرێت، بڕی ئەو پارەیەش کە تەرخانکراوە بۆ ئەوەی سبەی بە سەر جوتیاراندا دابەش بکرێت، بڕی یەک ملیار دینارە". هێمن سەید مراد ئەمەی خستەڕوو.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، ناوەڕاستى مانگى رابردوو، وەزارەتى کشتووکاڵى عیراق رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى وەرگرت بۆ تەرخانکردنى بڕى دوو ترلیۆن دینار بۆ پێدانى شایستە داراییەکانى جوتیاران. 
Qaiwan
Qaiwan