کوردستانی

شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕ لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکە روویدا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویدا، لە ئەنجامدا سێ گەریلا بە سەختی برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردووەتەوە، شەوی رابردوو لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی پێشمەرگە و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا سێ گەریلای پەکەکە بە سەختی برینداربوون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها تاوەکو ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکە بەهۆی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەوە بووە کە ویستوویەتی خاڵی پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگە تێپەڕێنێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan