کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەینێ سێشەممە 15ی کانونی یەکەمی 2020 مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كه‌شتوگوزار دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشکرا و تەنیا چەند شوێنێک ماوە مووچەی وەربگرن و بەم شێوەیەش دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ کۆتایی دێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan