رامیار جەمال
دابەشبوون لە كۆمەڵگەی ئەمەریكی و كوردییدا
ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر و چڕتر باسی دابەشبوونی کۆمەڵگەی ئەمەریکی دەکرێت. هەر هەواڵێک لەمەڕ هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەخوێنیتەوە، جگە لە سەرکەوتنی جۆ بایدن و شکستی دۆناڵد ترەمپ، هاوکات تیشکی زۆر دەخرێتە سەر دابەشبوونی کۆمەڵگەی ئەمەریکا- ویلایەتە یەکگرووەکان. ئەم دابەشبوونە بە رادەیەکە کە سەنتەرەکانی توێژینەوە، مامۆستایانی زانکۆ، ناوەندەکانی بڕیاردان کاری لەسەر دەکەن و دەنووسن. زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەکێک لە کارە هەر گرنگەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆ بایدن، لە پاڵ بابەتی ئابووری، تەندروستی و سیاسەتی دەرەوە، هاوکات کارکردنە لە سەر ئاشتکردنەوەی هاوڵاتییانی ئەمەریکی بە یەکتری کە زیاتر بەسەر دیموکرات و کۆمارییەکان دابەشبوون، خۆیان وتەنی “Our society is divided”.
مەبەستی ئەم نووسینەم لێرەدا بەراوردێکە لەنێوان کۆمەڵگەکەمان و کۆمەڵگەی ئەمەریکیدا لە رووی دابەشبوونیانەوە کە لە راستیدا جیاوازییان زۆرە بە رادەیەک کە ئەم کۆمەڵگە رۆژئاواییە بەم رادەیەش دابەش و لێکترازاو نییە کە ماس میدیاکانی ئەمەریکا، ناوەندەکانی بڕیاردان و چاودێران و بیرمەندان بەم شێوە فراوانە لەسەری بنووسن. هێشتا ئاشتی، پێکەوە ژیان، یاسا و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی تەندروست دەبینرێ و بوونیان هەیە لەوێ. ئەوان سەرەڕای هەموو ناکۆکییەکان هێشتا یەکگرتوون لە بەرانبەر دوژمنان و زیانێک بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نیشتمانیان.
هۆکارێکی بنەڕەتی ئەم دابەشبوونە لە ئەمەریکا، جیاوازیی تێڕوانینی هاوڵاتییانە بۆ سەر دیموکرات و کۆمارییەکان. ئەگەرچی ئەم دوو حزبە نزیک بە دوو سەدە بوونیان هەبووە لەم وڵاتە و زۆرینەی خەڵک سەر بە یەکێک لەم دوو حزبە بوون، بەڵام هەڵبژاردنی ئەم جارە و دابەشبوونی ئەم جارە جیاواز بوو لە پرۆسەکانی رابربوو. بە واتایەکی تر، خەڵکی کەمتر شکستی قبوڵ کرد، دەمارگیرتر و سوورتر بوون لەسەر بیروڕاکانیان و هەر لایەنێک پێیوابوو کە ئەو براوەیە و ئەویتر دۆڕاو. بینیمان کە دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان وەکو سەرۆکی هەڵبژێردرا، خۆپشاندانی کۆمارییەکان لەسەر شەقامەکان دەستیپێکرد و هەندێکیان چەکیشیان پێ بینرا، ئەمانەش وەکو ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە لەڕاستیدا ئەمانەش دیاردەی نامۆن بۆ کۆمەڵگەی ئەمەریکی.
گەر لە کۆمەڵگەی ئەمەریکی سەرەڕای هەموو دابەشبوونەکان و بوونی چەند دیاردەیەک کە کۆمەڵگەی ئەمەریکی پێی نامۆیە، بەڵام هێشتا یاسا، یەکگرتوویی سیاسی، ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بوونی هەبێت ئەی لە کوردستان دەبێت چۆن بێت؟
لای خۆمان بارودۆخەکە بەتەواویی شێواوە، زۆر لە ئەمەریکا لێکترازاوترە. ئەگەر لەوێ جۆرێک لە ئاشتی کۆمەڵایەتی، کولتووری پێکەوەژیان و لەسەروی هەمووشیانەوە یەکگرتوویی سیاسی بوونی هەبێت، لێرە ئەمەش نییە. هەڵبەت بەشێكی زۆری ئەمە پەروەردە و هۆشیاری گشتی و کولتوور هەندێک لە هۆکارەکانین، ئەگەرچی رۆڵی پارتە سیاسییەکانیش کە هەڵهێنجراوی ئەم هۆکارانەن و رۆڵی خۆیان وەکو پێویست نەگێڕاوە نابێت بەجدی وەرنەگیرێت.
تائێستا خەڵکی ئێمە شارچێتی دەکەن، خێڵەکیانە بیردەکەنەوە، ئینتیمای نیشتمانی بوونی نییە. شێوەزاری زمان، خزم و ناسیاوێتی و ئەندامێتی لە پارتێکی سیاسیدا دەوری گەلێک گرنگ دەبین لە لێک نزیکبوونەی خەڵک، ئەگەرچی ئەمەش ئێستا ئێجگار کاڵبووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدا پێویست بوو ئینتمای نیشتمانی، هاوڵاتی، پەروەردەی دروست و رۆشنبیرییەکی ئینسانی کۆکەرەوەی خەڵکی بووایە.
کۆمەڵناسان و چاودێران بۆچوونی جیاوازیان لەسەر بارودۆخی ئێستای سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی کوردستانی باشوور هەیە. زۆرێک لە پارتە سیاسییەکان بە هۆکاری بنەڕەتی هەموو ئەم نەهامەتییانە دەزانن کە ئێستا تێی کەوتووین، هەندێکی تر پێیان وایە ئێمە تەنها 30 ساڵە بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆمان هەیە و ئەزموونی ئیدارییمان کەمە، بۆیە دەبێت چاوەڕێی کات بکەین تا کاری باشتر بکەین، بەشێکی تر پێیان وایە پەروەردە و هۆشیاری ئێمە بە گشتی نەگەیشتووەتە قۆناغێک کە دەستەبەری ژیانێکی سەرکەوتووی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی بکات کە تیایدا پێکەوەژیان، یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی بوونی هەبێت کە ئەمانەش رەگەزی گرنگن بۆ پێکهێنانی یەکێتییەکی نەتەوەیی کە ساڵەهای ساڵە کورد پێوەی دەناڵێنێت.