کوردستانی

مەسرور بارزانی: بیانووی بەغدامان نەهێشتووەتەوە بۆ رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: بیانووی بەغدامان نەهێشتووەتەوە بۆ رێککەوتن
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات هیچ بیانوویه‌كی بۆ حكومه‌تی عیراق نەهێشتووە بۆ رێککەوتن و روونیشیدەکاتەوە بەغدا بابه‌تی مووچه‌ی كردووه‌ته‌ كارتێكی فشاری سیاسی له‌ دژی خه‌ڵكی كوردستان.

مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق كرد و رایگەیاند "بابه‌تی مووچه‌ كراوه‌ته‌ كارتێكی فشاری سیاسی له‌ دژی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ له‌مساڵدا به‌غدا ته‌نیا به‌شه‌ مووچه‌ی شه‌ش مانگی ناردووه".

باسی لەوەش کردووە "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ بیانوویه‌كی بۆ حكومه‌تی به‌غدا نه‌هێشتووه‌‌ بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە  له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور".

ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەیە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کووردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدان بۆ رێککەوتن لەسەر بودجە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکیی فەرمی نەکراوە لەنێوان هەولێر و بەغدا.
Qaiwan
Qaiwan