گێتی

پۆمپیۆ: گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ناهێڵن عیراق ئاشتی و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆمپیۆ: گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ناهێڵن عیراق ئاشتی و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و رایدەگەیەنێت گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ناهێڵێن عیراق ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.

لەدوای هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند "هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەلایەن گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئەنجام دراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو گروپانە هۆکارن بۆ ئەوەی عیراق ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە نەبینێت"، هەروەها پۆمپیۆ داوکارە ئەو کەسانەی ئەو هێرشانە ئەنجام دەدەن ببرێنە دادگا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان