گێتی
جیهان؛ بەهۆی ڤایرۆسە نوێیەكەوە بەریتانیا گۆشەگیر دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەیان وڵاتی جیهان گەشتكردن بۆ بەریتانیا رادەگرن لە رێگەی هێڵی ئاسمانی و هۆكارەكانی دیكەی گەشتكردنەوە و هۆكارەكەشی دەركەوتنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە خێراییی بڵاوبوونەوەكەی 70%ی لە كۆڤید 19 زیاترە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، سعودیە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ماوەی هەفتەیەك راگرت، هەروەها كوەیت گەشتكردنی بۆ بەریتانیا و بە پێچەوانەشەوە هەڵپەسارد.
شانشینی عومان قەدەغەی چوونە دەرەوە و هاتنە ناوەوەی بۆ سەردانیكران و سەردانیكارانی شانشینەكەی راگەیاند بۆ ماوەی هەفتەیەك، هەروەها تونس گەشتكردنی بۆ بەریتانیا، ئوسترالیا و باشووری ئەفریقا بە تایبەت جەزائیر راگەیاند.
لەلایەكی دیكەشەوە روسیا گەشتكردنی لەنێوان وڵاتەكەی و بەریتانیا بۆ ماوەی هەفتەیەك راگەیاند، هەروەها سویسرا بڕیاری كەرەنتینكردنی ئەو هاوڵاتییانەی كە لە بەریتانیا و باشووری ئەفریقاوە بۆ وڵاتەكەی دەچن دەركرد، هۆنگ كۆنگ و هندستانیش قەدەغەی هاتوچۆی نێوان وڵاتەكانیان و بەریتانیایان راگەیاند.
هەریەك لە ئیسپانیا و ئەڵمانیا بڕیاریاندا رێوشوێنی پێویست لەبارەی گەشتكردن بۆ بەریتانیا بگرنەبەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فەرەنسا و هۆڵەندا دوو لەو دەوڵەتە ئەوروپیانەن كەوا بڕیارەی قەدەغەی گەشتكردنیان بۆ بەریتانیا دەركرد و رایانگەیاند "پێشوازیی لە گەشتیار یان سەردانیكارانی بەریتانیا ناكەن".