کوردستانی
د. عیزەت سابیر: ئەگەر هەیە نرخی 100 دۆلار ببێتە یەک ملیۆن دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەو بڕیارەی حکومەتی عیراق جێبەجێنەکرێت، ساڵی داهاتوو بەهای 100 دۆلار دەبێتە 1000000 ملیۆن دیناری عیراقی، ئاماژە بەوەشدەکات لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی عیراق زیانیان پێدەگات.
لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار د. عیزەت سابیر، شارەزای ئابووری لە لێدوانێکیدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر ئەو بڕیارەی حکومەتی عیراق جێبەجێنەکرێت، ئەوا لە ساڵی داهاتوو بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی دەگاتە 1000000 ملیۆن دیناری عیراقی".
وتیشی "لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی عیراق زیانیان پێدەگات، بەڵام دوای سێ ساڵی داهاتوو ئابووریی عیراق دەبووژێتەوە و هەموو خەڵکی سوودمەند دەبن".
عیزەت سابیر لەبارەی بەردەوامبوونی بەهای دۆلار بەم شێوەی ئێستا ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو سێ ساڵی دیکە بەهای دۆلار بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت، تەنها ئەوکاتە نەبێت کە حکومەتی عیراق هەڵبووەشێنەوە".
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکانی عیراقی لێکەوتەوە و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەغدا ناڕازین و داوا دەکەن وەزارەتی دارایی عیراق بە بڕیاری زیادکردنی بەهای دۆلاردا بچێتەوە.

س.س