کوردستانی

پۆلیسی‌ سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە وتی کەس ناتوانێت دەستگیری بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی‌  سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە وتی کەس ناتوانێت دەستگیری بکات
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایدەگەیەنێت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیدا له‌كه‌ناڵی‌ NRT ده‌ركه‌وت ‌و وتی  كه‌ چه‌ند فه‌رمانێكی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌ و ئاسایش ناتوانن ده‌ستگیری‌ بكه‌ن دەستگیر کرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دەڵێت "دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ وته‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پێكهێنا بۆ به‌دواداچون له ‌راست‌و دروستی‌ قسه‌كانی‌، دوای‌ لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت قسه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ دوره‌ له ‌راستییه‌وه‌ و هیچ فه‌رمانێكی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نییه".

دەشڵێت "به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراوه ‌و دواتر به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ئازادكراوه".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئەوەش ئاشکرا دەکات "له‌به‌رواری‌ 2020/12/20 تۆمه‌تبار (د، أ، م) له‌دایكبووی‌ 1981 پیشه‌ كاسب، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ده‌ست بەسه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ئۆتۆمبێلێك له ‌جۆری‌ لاندكروزه‌ردا گیرا".

روونیشی دەکاتەوە " له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وەو‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 21 له‌یاسای‌ چه‌ك راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌، ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی‌ كردوویه‌تی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌دژی‌ تۆمار ده‌كه‌ین".
Qaiwan
Qaiwan