گێتی

تەندروستیی جیهانی: ئەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی جیهانی: ئەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە
مەودا میدیا-

رێكخه‌ری پرۆگرامی باری له‌ناكاو له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ئارادا نییه‌ وڤایرۆسەکەش به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 70خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

مایك ره‌یان، رێكخه‌ری پرۆگرامی باری له‌ ناكاو له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەکی‌ رۆژنامه‌وانییدا كه‌ له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له‌ جنێڤ بۆی ئه‌نجامدرا دەڵێت "دۆخێكی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ئارادا نییە".

دەشڵێت "ئەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیا بڵاوبووتەوە به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 70 خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌شێكی ئاسایی گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌" باس لەوەش دەکات " زانست له‌ ئێستادا، وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامه‌كانیان نازانین و بە داوای دۆزینەوەی رێگا چارەی نوێن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان