گێتی

تەندروستیی جیهانی: ئەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیا بڵاوبووتەوە لە رێگەی هەواوە دەگوازێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی جیهانی: ئەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیا بڵاوبووتەوە لە رێگەی هەواوە دەگوازێتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت ئەم ڤایرۆسە نوێیە "کۆڤید 20"  لە رێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، باس لەوەش دەکات ڤایرۆسەکە خێراتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بە ڤایرۆسی یەکەمی کۆرۆنا. 

ئه‌دهانۆم تیدۆرس، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ تویتێكدا لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند "ڤایرۆسه‌ نوێیه‌کەی کۆرۆنا کە بە کۆڤید20 ناسراوە له‌ رێگه‌ی هه‌واوه‌ دەگوازرێتەوە، تائێستاش هۆکاری  بڵاوبوونەوەی لەو رێگەیەوە نەزانراوە".

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی راشیگەیاند "ئەو ڤایرۆسە نوێیە لە وڵاتی بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە بڵاوبووەتەوە زیاتر لە 40 وڵاتیش گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ بەریتانیا راگرتووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 22ی کانونی یەکەمی 2020 ،ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیەوە بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو هەفتە لە عیراق کەرەنتینە رابگەیەنێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان