گێتی

بەرهەم ساڵح و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەم ساڵح و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و پێویستی بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی و نەهێشتنی چەک لە دەرەوەی یاسا و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەمی 2020، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی. بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار لە كۆبوونەوەكەدا "جەختکرایەوە لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لەو کارانەی لە دەرەوەی یاسا ئەنجام دەدرێن وەک پێویستییەکی گرنگ، ھاوکات پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان و دامەزراو و باڵەخانە حکومییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان لەو دەستدرێژییانەی کە سەرەوەری و سەقامگیری وڵات دەکەنە ئامانج".

لەبارەی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، باس لەوە كراوە "درێژەدان بە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئاسایشی بەشێک لە ناوچەکان بشێوێنن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان