گێتی
لە رووداوێکی شەمەندەفەردا دوو کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد شەوی رابردوو لە رووادوێکی شەمەندەفەردا دوو کۆچبەری کورد لە لە ناوچەی ساڤۆنا لە وڵاتی فەرەنسا گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "شەوی ڕابردوو بە ڕووداوێکی دڵتەزێن دوو کۆچبەری کورد گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو، کۆچبەرەکان کە ژمارەیان 20 کەس بووە، بە نیازبوون بە هەر رێگەیەک بێت بپەڕنەوە بۆ فەرەنسا".
ئاماژە بەوەشکراوە "رووداوەکە لە هێڵی ئاسنینی لیگوریا لە ناوچەی ساڤۆنا روویداوە، پاش رووداوەکە پۆلیس بەپەلە گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و ئەو رێگەیە داخراوە بەسەر هاوڵاتییاندا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەهۆی لێدانەکەوە دووان لە کۆچبەرەکان راستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەی دیکەش نێردراوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە، هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، کۆچبەرەکانی دیکە کە سەلامەتن لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون".
س.س