گێتی

ئەردۆغان داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ ئەمەریكا و توركیا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ ئەمەریكا و توركیا دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانە توند و هەڕەشەكانی بەرانبەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا پاشگەز دەبێتەوە لە ئەگەر سزادانی وڵاتەكەی و داوا دەكات لە لاەپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوانیان هەڵبدەنەوە، هیوای ئەوەش دەخوازێت سەرۆكی نوێی ئەمەریكا گرنگی بە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و وڵاتەكەی بدات.

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا لێدوانی توندی بەرانبەر ئەردۆغان دا و بە "دیكتاتۆر" ناوی برد و بەڵێنیدا لە دەسەڵات دووری بخاتەوە لە ئەگەری بوون بە سەرۆكیدا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەهۆی سەركێشییە زۆرەكانی و دەستوەردان لە كاروباری وڵاتانی دیكە و هەوڵدان بۆ دەرهێنانی گاز لە ئاوەكانی دەریای سپیی ناوەڕاست، رووبەڕووی هەڕەشە و سزادانی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا بووەتە و بەو هۆیەیشەوە "ئابووریی توركیا لە دۆخێكی خراپدایە و بەهای لێرەی توركی تووشی داڕمان بووە".

گۆڵدیم ئاتابای، شارەزای ئابووری  لە توركیا دەڵێت "دەرفەتی گەشەكردنی ئابووریی توركیا لە ساڵی 2021 لاوازە، بۆیە ساڵێكی خراپی ئابووری چاوەڕێی توركیا دەكات". ئاتابای ئەوەشی وتووە "لەگەڵ ئەوەی دۆخی ئابووریی جیهان لە ساڵی 2021 بە باشی گەشە ناكات، توركیاش بە هەمان شێوەی ئابوورییەكەی بە باشی ناچێتە پێشەوە".

ئەو شارەزا ئابوورییە باس لە خراپی دۆخی ئابووریی توركیا دەكات و دەڵێت "بێكاری زۆر، هەڵاوسانی زیاتر، كەمبوونەوەی یەدەگی پارەی بیانی، شكستهێنان لە كێشكردنی وەبەرهێنانی دەرەكی و قەرزكردنی زۆر كێشە ئابوورییەكان قوڵتر دەكەنەوە و لەوەش خراپتر دەستوەردانی ئەردۆغانە لە پرۆسەی بڕیاردان لە بانكی ناوەندی". 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان "زمانی توند و هەڕەشەكانی وازلێهێناوە و  دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا و ئەوروپا باش بكاتەوە و چیتر ئابووریی وڵاتەكەی نەداتە دەست سەركێشییە سیاسییەكانی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان