عیراقی

ئێران بەڵێنێک بە عیراق دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بەڵێنێک بە عیراق دەدات
مەودا میدیا-

وه‌زیری وزه‌ی ئێران سەردانی عیراقی کرد و لەلایەن سه‌رۆك وه‌زیرانەوە پێشوازی لێکرا و په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كانیان و كێشه‌ی وه‌ستاندنی گازی ئێرانی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌بای عیراقیان تاوتوێكرد.

لە راگه‌یەندراوێكی دوێنی سێشەممە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا هاتووە، له ‌میانه‌ی پێشوازیكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ ره‌زا ئه‌ردكانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری، سه‌رۆكی شاندی ئێرانی سڵاوی سه‌رۆكی ئێرانی بە سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی گەیاند‌، دڵنیاییان لە بەردەوامی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەووە.

وه‌زیری وزه‌ی ئێران، به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ مستەفا کازمی راگەیاند‌ به‌وه‌ی به‌په‌له‌ تاران ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ ناردنی گاز بۆ عیراق كه‌ به‌هۆی هۆكاری ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌مدواییانه‌ پچڕابوو.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال