عیراقی
"ترەمپ وتی با قاسم سولەیمانی بێت بۆ دانووستان، بەڵام کە هات کوشتیان"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عادل عەبدولمەهدی لە بەرنامەیەکی دۆکۆمێنتاریدا کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە هەندێک نهێنی نوێ لەبارەی رووداوی کوشتنەکەی قاسم سولەیمانی ئاشکرا کرد.
عادل عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە "شه‌وی سه‌ری ساڵی رابردوو كاتژمێر 9:00 به‌كاتی به‌غدا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كردم، تره‌مپ سوپاسی ئێمه‌ی كرد، كه كۆتایی به گه‌مارۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێنرابوو".
دەشیگیڕێتەوە کە "ترەمپ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردم، ئایا ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆی باڵیۆزخانه‌یان دابوو ئێرانی بوون یان عیراقی؟ منیش پێم ڕاگه‌یاند، ئه‌وان كه‌سوكاری چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه عیراقییانه بوون، كه له سنووری نێوان عیراق و سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرابوونه ئامانج".
عەبدول مەهدی ئاماژەی بەوەشکردووە ترەمپ پێی وتووە ئەمریکییەکان باش لە سروشتی ئێرانییەکان شارەزا نین بەڵام عیراقییەکان باشتر ئێرانییەکان دەناسن.
بەپێی گێڕانەوەی عەبدولمەهدی ترەمپ ئامادەیی نیشانداوە بۆ دانوستان لەگەڵ قاسم سولەیمانی ئەویش سولەیمانیی بانگهێشتکردووە بێتە عیراق و لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان بکات بە ناوەندگیری عیراقییەکان، بەڵام کا سولەیمانی گەیشتووەتە عیراق کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
عەبدول مەهدی دەڵێت: پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه پلانی رۆژێك و دوو رۆژ نه‌بوو، به‌ڵكو دیاره بڕیاردان بۆ كارێكی له‌و جۆره، ماوه‌یه‌كی درێژ بووه كاری له‌سه‌ر كراوه.
قاسم سولەیمانیی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، سەرەتای ساڵی ڕابردوو لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانجی هیرشیکی ئاسمانیی ئەمریکی و لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران.