عیراقی
حکومەتی عیراق دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند کە ئامادەکاریکردووە بۆئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرن و هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەن لە تورکیا.
عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق، بە میدیای فەرمیی عیراقی ڕاگەیاندووە کە سۆمۆ ئامادەیە نەوتی هەرێم وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەرێمی کوردستان نەوتەکەى بە شەش بۆ حەوت دۆلار کەمتر لە نرخی ئاسایی لە بازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشێت.
جەختیشیکردووەتەوە کە سۆمۆ ئامادەیە نەوتەکەی هەرێم بە هەمان نرخ وەربگرێت کە دەیفرۆشێت بە کۆمپانیا بیانییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی رەشنوسی یاسای بودجەی 2021 دەبێت هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە نەوتەکەی هەناردەی دەرەوە بکات.
بڕی هەناردەکراوی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی دەگاتە 430 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ب.م
ب.م