کوردستانی

کاوێز مەلا پەروێز: پارتی نەبێ کورد گورگ ئەیخوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاوێز مەلا پەروێز: پارتی نەبێ کورد گورگ ئەیخوات
مەودا میدیا-

نووسەر و رۆژنامەنووسێکی دانیشتووی شاری کەرکوک ئاشکرایکرد ئەزموونی 20 ساڵی پارتی لە بەغدا هی ئەوە نییە دەنگدەر هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.

کاوێز مەلا پەروێز، نووسەر و رۆژنامەنووس راگەیاند "هەموو هەڵبژاردنێک پارتی وەک هێزێکی عیراقی عەیارە 24 بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی بانگەشە و هەڵبژاردن ئەکات، هەموو جار بەو دروشمەی کە ئێمە لە بەغدا نەبین کورد گورگ ئەیخوات، کە وانییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پارتی هەمووکات زیاتر لە قەبارەی خۆی کورسی زۆری پەرلەمانی عیراقی بردووەتەوە، بەڵام هیچ جارێک نەبووە نەک یەک کێشەی خەڵکی هەرێم چارەسەر بکات، بەڵکو کێشەی بەدەم کێشەوە ناوە، لە خاک و خۆڵی کوردستانەوە کێشەکانی گەیاندووە بە کێشەی مووچە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەنگدەری قوڕبەسەرکراوی پارتی 20 ساڵە بە ئومێدەوە دەنگ ئەدات، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن پارتی لەو بەغدایە تاقی ئەکاتەوە، کەچی جگە لە پاراستنی بەرژەوەندیی هەندێک و دەوڵەمەندکردنی هەندێک کەسی تر، هیچی نەک بۆ کوردستان بۆ خەڵکی خۆیشی نەکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan