کوردستانی

ته‌ندروستی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گیان له‌ ده‌ستدانی هاوڵاتیيه‌ك ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گیان له‌ ده‌ستدانی هاوڵاتیيه‌ك ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌دواداچوونیان كردووه‌ بۆ گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشێكی نه‌خۆشخانه‌ی شار، باس له‌وه‌ش ده‌كات هه‌ركه‌سێك له‌و دۆسیه‌یه‌دا كه‌مته‌رخه‌م بووبێت سزا ده‌درێت.

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند "له‌ دۆسیه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشێكی نه‌خۆشخانه‌ی شار لیژنه‌یان پێكهێناوه‌ و هه‌ركه‌سێك كه‌مته‌رخه‌م بووبێت سزا ده‌درێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی "لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه‌ به‌ به‌شداری نوێنه‌ری داواكاری گشتی و پارێزگاری سلێمانی هه‌ركه‌سێكیش پێی باش بێت له‌ خێزانه‌كه‌ی و راگه‌یاندنه‌كان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ببێته‌ ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌و مه‌رجه‌ی په‌یوه‌ندیداربێت به‌ بابه‌ته‌كه‌ ئاماده‌ین بیخه‌ینه‌ لیژنه‌كه‌وه‌".   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان