کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیکردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار و ئاماری كارو چالاكییهكانی سەرەتایی ئەمساڵی ڕادەگەیاند.
ئەمرۆ 21ی کانونی دووەمی 2020 نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنو پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار و ئاماری كارو چالاكییهكانی لهبهرواری 2020/1/1 تا 2020/1/21 خستەڕوو.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند "دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەپێی ماددەی 14ی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک لەماددەکانی شیشەو کریستاڵدا. هەردو تۆمەتبار بەڕەگەزکوردنو دانیشتوی شاری سلێمانین و پێشتر لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیرکراون. پەڕاوەکانیان ڕەوانەی ئاسایش کراون".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای دزینی ئوتومبیلێک لەبەرواری 2020/1/12 لەبەردەم بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی کە بەئیش پێکراوی خاوەنەکەی جێیهێشتبو، دواتر خاوەنەکەی سکاڵای تۆمار کرد لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوای بەدواداچونی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی، توانرا ئوتومبیلەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێتەوەو زانیاریش لەسەر تۆمەتبار هەیەو مەفرەزەکانی پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان".
هەروەها بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنو پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی وتیشی "باندێکی چوار كهسی دەستگیرکراوە لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە کە تاوانی دزینی ماتۆرسکیلیان ئەنجامداوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 راگیراون، هەروەها باندێکی چوار کەسیی دزینی ماتۆڕسکیل لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەزور-وارماوەوە دەستگیرکراون کە لەو سنورە تاوانی دزینی ماتۆرسکیلیان ئەنجامداوە. لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 راگیراون".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "19 تۆمەتبار دەستگیرکراون لەسەر تاوانی دزیکردن بەپێی ماددەکانی 443-444-446. تۆمەتباران هەستاون بەتاوانی دزیکردن لەناو بازاڕی شاری سلێمانیو دزی لەماڵان، کە سیان لەتۆمەتبارەکان لەشێوەی باندێکدا تاوانی دزینی پارەو ئاڵتونیان لەماڵاندا ئەنجامداوە, هەروەها 15 تۆمەتبار دەستگیرکراون بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن".
نەقیب سەرکەوت باسی لەوەشکرد "28 تۆمەتبار دەستگیرکراوە لەسەر تاوانی فێڵکردن لەهاوڵاتیان بەپێی ماددەکانی 453-456-457".
ئاماژەی بەوەشکرد "له 18ی ئهم مانگهدا لهناحیهی زهلان تایهی زیاتر له 18 ئوتومبیل تهقێنران، دوای لێكۆڵینهوهكان لهلایهن بنكهی پۆلیسی زهلان دو تۆمهتبار كه تهمهنیان 21 ساڵه دهستگیركران و لهبهردهم بهڕێز دادوهردا دانیان بهئهنجامدانی تاوانهكهیاندا ناوه، کە 5 تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی موبایل دەستگیرکراون و 14ی دیکەش بەتۆمەتی سواڵکردن".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "چوار تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییهكی خانهنشین لەسیتەک دەستگیرکراون، هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن".
هەروەها روونیشیکردەوە "لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لەشێوەی بانددا لەچەند قەزاو ناحییەکی سەر بەپارێزگای سلێمانیدا بەسەدان قەلو قازیان دزیوەو لەچهند ناوچهیهكی تر فرۆشتویانە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر چەکێکدا گیراوە لەجۆری تاپڕ. لەئیستادا تۆمەتبارەکان بەفەرمانی بەڕێز دادوەر راگیراونو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە".
لە کۆتایدا ناوبراو وتیشی "باندێکی لەشفرۆشی لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکراون کە لەچوار ژنو چوار پیاو پێکهاتون لەسێ گەڕەکی جیاوازی شاری سلێمانی کاری لەشفرۆشیان کردوەو بەڕەگەز کوردن. لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ئامێرو کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا. لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی 3 و 4ی بغاو ڕاگیراون".