عیراقی
بڕی 350 ترلیۆن دینار دەبرێتە دەرەوەی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لەوە دەکات لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارەکانی بەباشی بەڕێوەدەچێت و روونیشی دەکاتەوە بڕی ئەو پارانهی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عیراق، 350 ترلیۆن دینارە.
تەھا دیفاعی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی کە لەلایەن حکوومەتی عیراقەوە پێکھێنراوە، ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، ئەو لیژنەیە بەباشی کارەکانی ئەنجامداوە، بەڵام لەئێستادا ئەو لیژنەیە بەھۆی دەستوەردانی سیاسییەوە کارەکانی سست بووەتەوە".
دەشڵێت "بڕی ئەو پارانهی کە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عیراق، 350 ترلیۆن دینارە" و ئاماژەی بەوەش کردووە "لە دوای ساڵی 2003وە، گەندەڵییەکی زۆر لە گرێبەستەکانی وەزارەت و پارێزگاکان کراون کە بەھۆیانەوە پارەیەکی زۆر بەھەدەردراوە".
ک. ر