عیراقی

وەزارەتی دارایی عیراق: کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار زیاد دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی عیراق: کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار زیاد دەکەین
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە پێشنیازی دەکەن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی زیاد دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عیراق ئەمڕۆ هەینی 8ی کانونی دووەمی 2021 رایگەیاند "لەرێگەی گرتنەبەری چەند رێکارێکەوە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار زیاد دەکەین، بەڵام دەبێت سەرەتا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بودجەی ساڵی 2021 پەسەند بکات".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەفتەی داهاتوو پرۆژەیەک بۆ زیادکردنی سوود لە گۆڕینەوەی دراودا پێشکەش دەکەین و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار لە بەرانبەر دینار زیاد دەکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان