کوردستانی
غالب محەمەد: کاتی ئەوەیە نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند کاتی ئەوەیە نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکرێت و جەختیش دەکاتەوە ئەگەر نەوت ببێت بە 100 دۆلاریش حکومەتی هەرێم هەرت دەڵێت "ناتوانین مووچە بدەین".
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "گەر نەوت بەرمیلێكی ببێت بە 100 دۆلار و هەناردەی نەوتی هەرێم بگاتە ئاستی سعودیە كە یەكەم وڵاتە لە هەناردەکردنی نەوت و رۆژانە 10 ملیون بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، لەو كاتەشدا بەرپرسانی هەرێم هەر دەڵێن ناتوانین 30 ڕۆژ جارێك موچە بدەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "كەواتە بەرپرسانی هەرێم داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خۆیانە و بەرمیلە بەتاڵەكەش بۆ هاوڵاتیان".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاندووە "ئیتر كاتی ئەوەیە نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵك چیتر باجی مافیاكانی نەوت نەدات".