کوردستانی
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، مەترسیی لەسەر پرۆژەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دروستدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بووەتە زیان بۆ خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی پێدوایستییەکان لە دۆلارەوە نەکات بە دینار ئەوا بەشێکی زۆری پرۆژەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەوەستێت.
نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم کاتەدا لە زەرەر و زیانداین، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریشەوە پێدوایستییەکان گرانبوون بەشێوەیەک، عەلەف 50 بۆ 60 دۆلار و جوجکێک 15 بۆ 20 سەنت گرانبووە، هەروەها ڤیتامینەکانیش نرخیان بەرزبووەتەوە".
ناوبراو وتی "لە ئێستاشدا سووتەمەنییەکی زۆر سەرف دەکەین، چونکە سەرمایەکی زۆرە و دەبێت پلەی گەرمی کێڵگەکان گونجاوبن، بەهۆی ئەوەی کارەباش نییە سووتەمەنییەکی زیاتر سەرف دەکرێت".
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی وتیشی "هەرچەندە بەهای دۆلار بەرزە، بەڵام نرخی مریشک دابەزیوە، هەروەها دەوروبەری هەفتەیەک دەبێت دووبارە نەخۆشی ڤایرۆسی نیوکاسڵ و چەند جۆرێکی دیکە لە ڤایرۆس لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا بڵاوبووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بەهای دۆلار بەمشێوەیە بمێنێتەوە دەبێت حکومەت بێتە سەر خەت و نرخی پێداویستییەکانمان لە دۆلارەوە بکات بە دینار، چونکە ئەگەر حکومەت نرخەکان جێگیر نەکات و کێشەی هۆڵە پەلەوەرییەکان چارەسەر نەکات ئەوا لە 80%ی پرۆژەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رادەگیرێت لە هەرێمی کوردستان".
س.س