کوردستانی

کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی هەورامان دەکرێتە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی هەورامان دەکرێتە ئامانج
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێکی خەڵکی کەلاتەرزانی سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزایییەکانی سنووری هەورامان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی هەینی 8ی کانونی یەکەمی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی تەتە، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە.

پەیامنێری هەنگاو لە مەریوان رایگەیاندووە "ئەو کۆڵبەرە ناوی (ئومێد ساڵحی) کوڕی یەدوڵلایە و تەمەن 26 ساڵە، خەڵکی گوندی نگڵی سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزانی ناوچەی سنەیە, ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan