کوردستانی

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا

نووسینگەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی لێدوانێکییەوە سەبارەت بە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە روونکردنەوەیەکەدا نووسینگەی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەکو نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، رەتیدەکەینەوە کە ھیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانیی جەبار یاوەر ھەبێت بۆ ھیچ ھۆکارێکی راگەیاندن لە بارەی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دامەزراندنی ھێزێکی ھاوبەش لە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ بۆ پارێزگاریکردن لە خاڵە سنوورییەکان".

هاوکات لە روونکردنەوەکەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان "تائێستا ھیچ وردەکاریەک لە بارەی ئەم بابەتە نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە''.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال