عیراقی
حساباتی کۆتایی ئەو پارانەی عیراق ناردوویەتی بۆ هەرێمی کوردستان دیار نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارە به وه‌رگرتنی 128 ملیار دۆلار له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا و باس لەوەش دەکات به‌بێ ئه‌وه‌ی حساباتی كۆتایی ئه‌و پارانه دیار بێت.
حامید موسه‌وی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "ده‌سته‌ی نه‌زاهه نوسراوێكی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردووه و ورده‌كاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا وه‌ریگرتووه له حکومەتی عیراق روون كراوه‌ته‌وه" و دەشڵێت "ئه‌و پاره‌یه نه‌دراوه به میلله‌ت و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریشی پێ ئه‌نجام نه‌دراوه".
ئاماژەی بەوەش کردووە "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌رێمی کوردستان 128 ملیار دۆلاری له حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حساباتی كۆتایی ئه‌و پارانه دیار بێت".
ک. ر