کوردستانی

راگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
مەودا میدیا-

ئاسایشی هەولێر دوو کەسی دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە ڕفاندنی شۆفێری تاکسییەک و دزینی پارە لێی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگه‌یه‌ندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ئێوارەی رۆژی 27/12/2020 لە شاری ھەولێر ھاوڵاتی (گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتوی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەسه‌وه‌ رفێندراوە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تۆمه‌تباره‌كان بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵ شۆفێره‌كه‌ سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر، شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستنەوەی ناوبراو و دزینی بڕێك پارە، هاوڵاتیەکەیان جێهێشتووە".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە "ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه‌ دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4/1/2021 دەستگیر كران".

ئاماژە بەوەشکراوە كه‌ ئەو دوو تۆمه‌تباره‌ بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لەدایكبوی 2002 دانیشتوی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لەدایكبوی 1997 دانیشتووی شاری موسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan