کوردستانی
پازدە پەرلەمانتار سەرەڕای پابەنديیان بە حزبەکانیان؛ چوونە ناو هاوپەیمانێتیی هيوا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گروپێک لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عیراق هاوپەیمانێتی هیوایان راگەیاند و ئەندامێکی ئەو گروپەش زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەندامانی گروپی پازدە خۆیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکدا رێکخستووە بەناوی هاوپەیمانێتی هیوا".
وتیشی "ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتییە پەیوەندییان لەگەڵ حزبەکانیان بەردەوام دەبێت و تەنها ئامانجیانە کارەکانیان یەکبخەن بۆ ئەوەی کاریگەريی زیاتر بێت".
دەنگۆی ئەوە لەئارادایە کە هاوپەیمانێتییەکە نزیک بێت لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقەوە، بەڵام بەهار مەحمود ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "هیچ پەیوەندیيمان بە سەرۆک کۆمارەوە نییە".
ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوا پێکدێن لەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە:
پێنج پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان؛ یوسف محەمەد، هۆشیار عەبدوڵڵا، کاوە محەمەد، غالب محەمەد و بەهار مەحمود.
ئەندامانی هاوپەیمانێتی هیوا پێکدێن لەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە:
پێنج پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان؛ یوسف محەمەد، هۆشیار عەبدوڵڵا، کاوە محەمەد، غالب محەمەد و بەهار مەحمود.
دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی؛ ئەحمەد حاجی رەشید و سەلیم شوشکەیی.
دوو پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیى كوردستان؛ موسەننا ئەمین و جەمال کۆچەر.
دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایيندە؛ سەرکەوت شەمس، رابون مەعروف.
دوو پەرلەمانتاری سەربەخۆ؛ رێبوار كەریم و عەبدولباری مەجید.
دوو پەرلەمانتاری جیابووەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ؛ یوسرا رەجەب، سروە یونس.
ب.م