کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی هێزە هاوبەشەکە دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ: ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی هێزە هاوبەشەکە دەکەین
مەودا میدیا-

هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش کە ئەرکی رێگریکردنی لە قاچاخچێتی و کاری نایاسایی لە سنورەکان پێ دەسپێردرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە "ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە،  دەست پێ بکات".

پێشتر لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا بڕیار درابوو کە هیزێکی هاوبەش بۆ ڕیگریلردن لە قاچاخچیتی و کاری نایاسایی خاڵە سنورییەکان پێکبهێنرێت.

ماوەیەکی زۆرە ژمارەیەک پەرلەمانتار باس لەوە دەکەن کە لە دەروازە سنورییەکاندا قاچاخچێتی دەکرێت و کاڵاکان بە نایاسایی و بەبێ پشکنین دەهێنرێنە ناو هەرێمی کوردستان.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال