کوردستانی

لە کەرکوک بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کەرکوک بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

دوێنێ لە کەرکوک و دەوروبەری سێ چەکداری داعش کوژران و بەرپرسێکی ئەو رێکخراوەش دەستگیرکرا.

سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە بۆردوومانێکی سوپای عیراقدا لە گوندێکی نزیک داقوق سێ چەکداری داعش کوژراون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە دەزگای دژەتیرۆری عیراقی توانیویەتی لە ناو شاری کەرکوک بەرپرسێکی داعش دەستگیر بکات.

لە ساڵانی رابردووشدا کەرکوک و دەوروبەری وەکو یەکێک لەو ناوچانە دادەنرا کە داعش زۆرترین هێرش بۆ کردووە و چالاکی تێدا ئەنجامداوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال