کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی: لاریمان لە دەستپێکردنەوەی خوێندن نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند کە لارییان لە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان نەبووە و حکومەتیش بە هۆکاری تر خوێندنی راگرتووە و تەنها هۆکارەکە کۆرۆنا نییە.
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بە تەنها کۆرۆنا نیە، دەسەڵاتیش خۆی ئەمە دەزانێت کە ئەمە هۆکاری تری لە پشتەوەیە وەکو نەبوونی مووچە و نادادی لەسەر دابەشکردنی مووچە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە وەک لایەنی تەندروستی لاریمان نهبووە له دهستپێكردنهوهی پڕۆسەی خوێندن لەژێر رێکاری خۆپارێزی چڕ".
وتووشیەتی "زۆر شوێنی تر هەبوو دەبوو پێش ناوەندەکانی خوێندن دابخرێن و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنان، هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کە ڕۆژانە هەزاران کەسی لێیە بەدەیان و سەدان کەس لەوێوە تووشی کۆرۆنا بوون".
روونیشیکردووەتەوە "وهزارهتی تهندروستی وهكو خۆی بهئهركی خۆی ههڵنهستاوه بۆئهوهی بتوانێت ڕای خۆی پسهپێنێت لهسهر كۆی پرۆسهی بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا زۆرجار لایەنی تر لەبری ئەو لێدوان و بڕیاری داوە کەوەزارەتی تەندروستی هەر ئاگادار نەبووە".
ب.م