کوردستانی

وەزیری گواستنەوەی هەرێم: ئەمساڵ پرۆژەی ستی پاس دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری گواستنەوەی هەرێم: ئەمساڵ پرۆژەی ستی پاس  دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایکەیاند ژمارەیەک کۆمپانیایان داوەتە دادگا و باس لەوەش دەکات ژمارەیەک پرۆژەیان هەیە بەپێی رەوشی ئابووریی ھەرێمی کوردستان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئانو جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "49 کۆمپانیای گەیاندمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی باج بدەنە حکوومەت، لەو ژمارەیە  21 کۆمپانیا پابەندی جێبەجێکردنی یاسا بوونە و11 کۆمپانیاش دراونەتە دادگا و سێ لەو کۆمپانیانە ھەڵوەشێندراونەتەوە" دەشڵێت "ھەر کۆمپانیایەکیش بەپێی یاسا شایستە داراییەکانی نەدات بە حکومەت ئەوە دەدرێتە دادگا یان ھەڵدەوەشێندرێتەوە یان دەخرێتە لیستی رەشەوە".

باسی لەوەش کردووە "لە بواری گواستنەوەش پرۆژەی ستی ‌پاس لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە" و روونیشی دەکاتەوە "ئەمساڵ پرۆژەی ستی پاس دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan