کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی 11 دیاری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی 11 دیاری دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچە و دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ چوارشەممە 13ی کانونی دووەمی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا تاوتوێی پرسی مووچە دەکرێت و کات و رێژەی لێبڕینی مووچەی مانگی 11ی 2020 دیاریدەکرێت، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بە بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوە و شێوازی ساڵی نوێێ خوێندن لە هەرێمی کوردستان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن