کوردستانی
لە ساڵی 2020دا 22 بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ماوەی ساڵی رابردوو 2020 لانیکەم 22 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و چەند شاری دیکەی ئێران گیانیان لەدەستداوە کە 4 کەسیان لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و دوو کەسیان لە کاتی دەستبەسەر کران و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2020دا لانیکەم 22 بەندکراوی کورد گیانیان لەدەستداوە کە 11 حاڵەتی لە بەندیخانەی ئورمیە تۆمار کراوە و خراپرتین بەندیخانە بووە بۆ بەندکراوان.
بەپێی ئەم راپۆرتە لانیکەم 4 بەندکراو بە ناوەکانی خەلیل مورادی خەڵکی جوانڕۆ، سەید کەماl حوسێنی خەڵکی سەقز، دانیال زەینولعابدین خەڵکی مەهاباد و فەرهاد و سووقی خەڵکی هەرسین لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەکانی کرماشان، سەقز، میاندواو و خوڕەم ئاوا گیانیان لەدەستداوە.
سێ کەس کە بریتین لە بەندکراوێکی بەندیخانەی مەهاباد، شارام مستەفاپوور خەڵکی ئورمیە و کەژوان ئەڵماسی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، شارام لەکاتی دەستبەسەر کران و کەژوان دوای دەستبەسەرکران تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەستداوە.
س.س
س.س
بیروڕا