کوردستانی
تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو دوو کەس دەکاتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەلەکەی خواروو لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری بۆمبێکی چێندراو بە دوو کەسدا دەتەقییەوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2020 دەوروبەری کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لە گوندی بەلەکەی خواروو لە سنووری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری بۆمبێکی چێندراو بە دوو کەسدا دەقییەوە.
هەر بەپێێ زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەهۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە براوەتە پزیشکی دادوەری کەلار و بریندارەکەش براوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.

س.س
بیروڕا