کوردستانی
بەرپرسێکی پارتی نهێنییەك لەبارەی پارێزگارە نوێیەکەی هەولێرەوە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی پەیوەندیییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند لەم ماوەیەدا کەسێکی شیاو بۆ پارێزگاری هەولێر دیاری دەکەن، باسی لەوەش کردووە هۆکاری دانەنانی پارێزگاری هەولێر ئەوەیە چاوەڕوانی تێپەڕبوونی چلەی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچ کردووی هەولێر بوون.
عەلی حسێن، بەرپرسی پەیوەندیییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی دیارینەکردنی کەسێک بۆ پارێزگاری هەولێر بە رووداوی وت "چاوەڕوانی تێپەڕبوونی چلەی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی بوون، کۆچی دوایی فرسەت سۆفی بۆ هەمووان غەمێکی گەورەبوو".
بەرپرسی پەیوەندیییە نیشتمانییەکانی پارتی وتیشی "لەم ماوەیەدا کەسێکی شیاو بۆ پارێزگاری هەولێر دیاری دەکەین، رەنگە کەسێک بێت کەس ناویشی نەبیستبێت، لەبەرئەوەی پارتی کادری بەتوانای زۆرە و کێشەی لەگەڵ دۆزینەوەی کەسی شیاودا نییە."
عەلی حسێن لەبارەی بەربژێرکردنی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر دەشڵێت "من ئەندامی پارتیم، هەر ئەرکێکم پێبسپێردرێت دەیکەم، بەڵام من کاری ئیداریم نەکردووە و خواستم لەسەر کاری حزبییە."
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە قەزای چۆمان لەدایکبووە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2020 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە وڵاتی تورکیا كۆچی دواییكرد و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش.
ک. ر