کوردستانی
لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت حالەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە توانایاندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆرۆنا بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە وردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام هاوڵاتییانیش جموجوڵ و گەشتەکانی هاتن و چوونیان بۆ دەرەوەی وڵات هەر بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە، هەروەها لە تواناماندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆرۆنا بکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا سنووردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەین".
س.س