کوردستانی
ئاڵا تاڵەبانی بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق دەستنیشانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق کۆبوویەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵا تاڵەبانی وەکو سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق دەستنیشانکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە " گفتوگۆ کرا دەربارەی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و زامنکردنی پشکی کورد لەو پرۆژە یاسایەدا".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "جەختیشکرایەوە لەسەر یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
ب.م