کوردستانی

ئەنجامی کەیسە گوماناوییەکەی دهۆک راگەیەنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی کەیسە گوماناوییەکەی دهۆک راگەیەنرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند ئەو کەسەی کە گومان دەکرا تووشبووی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا بێت ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچووە و نێگەتیڤە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک لە راگەیەنراوێدا ئەوەی خستەڕوو، کەسێک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە گومان هەبووە کە هەڵگری جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پشکنینەکە دەریخستووە ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای covid19  بووە نەک جۆرە نوێکەی کۆرۆنا.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan