عیراقی

شەپۆلێکی سەرمای دیکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی سەرمای دیکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی سارد و سەرما روو لە عیراق دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

مەحمود عەبدوللـەتیف، بەرێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بە ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە "لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە پێشبینی باران باراینی مامناوەند و چڕ دەکرێت لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە رۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری روو لە ناوچەکانی عیراق دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، بە جۆرێك لە ناوچە شاخاوییەکاندا لە ژێر سفری سیلیزی دەبن".

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزێن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان