کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە چەندین تاوانی تەقەکردن و ئێستا ئەو دوو تاوانبارە دەستبەسەرن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو "پاش ئەوەی دوو تۆمەتبار چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی جیاوازدا تەقەیان كردووە ببوونە ھۆی بێزاركردنی خەڵك و دروستبونی ترس و دڵەڕاوكێ، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارە ئەنجامدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئێشكگر، دوێنێ ھەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر كران بەناوەكانی (ت، ع، م لەدایكبووی ٢٠٠٣) و (ب، ن، ج لەدایكبووی ٢٠٠١) بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا رووداوەکانی تەقەکردن لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و چاودێرانیش هۆکاری ئەوە دەگەڕیننەوە بۆ زۆری چەکی نایاسایی لە دەستی هاوڵاتیاندا.
ب.م