کوردستانی

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا-

دوێنی شەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری بانە بەهۆی راوەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی دوێنێ شەممە 16ی کانونی دووەمی 2021 کۆڵبەرێکی تەمەن 50 ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی "محەممەد ئەحمەدی ئایچی"  لە کاتی کۆڵبەری تووشی راوستانی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ئەحمەدی ئایچی باوکی سی منداڵە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بروێشکانی سەر بە شاری بانە گیانی لەدەستداوە، تەرمی ئەم لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە کۆڵبەرە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد