کوردستانی
پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بکات لە شاری سلێمانی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بکات لە شاری سلێمانی.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە, کاکەمین نەجاڕ، پشتیوان سادق و عەلی حوسێن، ئامانج لە سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و تاوتوێکردنی پرسی مووچە و دۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستان.
س.س