کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆبوونهوه و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد.
بهپێی راگهیهندراوێكی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانونی دووەمی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوه و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، پڕۆژەی پەیڕەوی ( پیادەکردنی پیشەی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ) خرایە ڕوو کە تایبەتە بە پیشەی ژمێریاریی یاسایی کە کاری وردبینی لە بودجەی کۆمپانیاکان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنەوەی باج.
مهسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، وەک بەشێک لە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازیکردن لە داهات و بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە دانی باج و رەسمی گومرگی کە بەشێکی داهاتی گشتی پێکدێنن.
ئاماژهی بهوهشكردووه "هەروەها لە پێناو گەیشتنی فەرمانگەکانی باج و گومرگ بە زانیاریی دروست سەبارەت بە داهاتی پڕۆژەکانی باجدەران، پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە شێویەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وربینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پێناو ئاسانکاریکردن لە کاروباری باجدا".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، هەروەها بڕیاردراوه پەیمانگای باڵای پێگەیاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی، بۆ پێگەیاندنیان بە شێوازێکی ئەکادیمیانە و بە پێی پێوەرە زانستییەکان. دوای گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پەیڕەوەکە ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەسەندی کرد.
ئەنجومەنی وەزیران لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەختی کردەوە لە سەر بەکارهێنانی موڵک و ماڵی دەوڵەت و ئوتۆمبێلەکانی حکومەت لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بە جۆرێک کە تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت و لە کاتی مامەڵە پێکردنیشیان رەچاوی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک وماڵی دەوڵەت بکرێت.