کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: گرنگه له‌گه‌ڵ شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان چاودێریى هه‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگەیاند پرۆژه‌یه‌كى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستانەوە راده‌ستى حكومه‌ت كردووه و چاوه‌ڕێى ده‌ركردنى یاسا و رێنماییه بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌ت.
چۆمان محه‌مه‌د، رێكخه‌رى ژوورى یاسایى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەڵێت "كۆتایى ساڵى رابردوو وه‌فدێكى حكومه‌ت سه‌ردانى گۆڕ‌انى كردووه‌و داواى راى بزووتنه‌وه‌كه‌ى كردوه له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌ته‌وه. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پرۆژه‌ى خۆى له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه‌و راده‌ستى حكومه‌تى كردوه"،
دەشڵێت "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پرۆژه‌یه‌كى له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زییه‌ته‌وه داوه‌ته حكومه‌ت‌و چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى هه‌رێمه هه‌روه‌كو چۆن له‌كارنامه‌كه‌یدا هاتووه یاسا و رێنمایى ده‌ربكات بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌ت".
چۆمان محه‌مه‌د باسی لەوەش کردووە "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وكاته‌ى ئۆپۆزسیۆنیش بووه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپى لامه‌ركه‌زییه‌ت بووه به‌و پێیه‌ى فۆرمێكى نوێیه بۆ حوكمڕانى مۆدێرن و به‌لاشیه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان چاودێریى هه‌بێت. هه‌روه‌ك گۆڕان به‌لایه‌وه گرنگه لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ هه‌موو پارێزگاكان به‌بێ جیاوازیى جێبه‌جێبكرێت".
ک.ر

بیروڕا