عیراقی

مستەفا کازمی: تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدا نیشانەی بۆشایی ئەمنی بووە لە ناوچەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدا نیشانەی بۆشایی ئەمنی بووە لە ناوچەکە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی دووەمی 2021 بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەقینەوەکانی دوێنێی شاری بەغدا کرا.

بەپێی راگەیەندراوی مەکتەبی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق، مستەفا کازمی رایگەیاندووە "تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدا نیشانەی بۆشایی ئەمنی بووە لە ناوچەکە، هەروەها لە دەزگای هەواڵگری عیراقدا کێشە هەیە و پێویستە بەپەلە چارەسەر بکرێت".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "رێگەنادەین دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت، هەروەها هەر بەرپرسێکی ئەمنی کارەکەی خۆی بە باشی ئەنجام نەدات لە ئەرکەکەی دوور دەخرێتەوە".

مستەفا کازمی ئەوەشی خستەڕوو "لە رابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عیراقەوە کاری باش بەرانبەر بە چەکدارانی داعش کراوە، دەتوانین بڵێین زۆربەی چالاکییەکان سەرکەوتووبوون".

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021 دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری بەغدا روویاندا، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان