عیراقی
ژمارەیەک مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا، بەڵام بەهۆی هەبوونی سیستەمی بەرگریی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمەریکی کە لەناو فڕۆکەخانەکەیە توانراوە مووشەکەکان تێکبشکێنرێن.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 23ی کانونی دووەمی 2021 چوار مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا، مووشەکەکان بەهۆی هەبوونی سیستەمی بەرگریی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمەریکی تێکشکێندراون، هەروەها یەکێک لە مووشەکەکان لە گەڕەکێکی نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارێ.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەداوە، لەدوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکانی عیراق بە چڕی هەڵمەتێکی گەڕانیان بە ناوچەکەدا دەستپێکردووە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە.
س.س