عارف قوربانی
هارد دیسكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بن لادن
ره‌نگه هاوشێوه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا (مریشك له هێلكه‌یه یان هێلكه له مریشكه؟) تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كێ وڵاتێكی دامه‌زراوی وه‌ك ئه‌مەریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات ئاوا قورس بێت. ئایا هه‌ر به‌ڕاستی كێ ئه‌مەریكا بهڕێوەدهبات، ئه‌وانه‌ی چوار ساڵ جارێك له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دێنه سه‌ر حوكم، یاخود پلان و ستراتیژێكی دوورمه‌ودا له پشتی ئه‌و شێوازه له به‌ڕێوه‌بردنی ئهمەریكاوهیه و ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر حوكم ئه‌و ستراتیژه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه پێشتر داڕێژراوه؟
هه‌رچه‌نده مێژووی دوور و نزیكی ئه‌مەریكا ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندووین كه كاره‌كته‌ره‌كانی حوكمڕان له ئه‌مەریكا رۆڵی گه‌وره‌یان له ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بووه، جیاوازیی دنیابینییان، دۆستایه‌تی كه‌سی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مەریكاوه هه‌بووه، هه‌روه‌ها جیاوازیی فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكاوه دیاره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ر ناكرێت باوه‌ڕی ته‌واومان وابێت كه بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مەریكا به ره‌هایی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌وانه‌دایه كه چوار ساڵ جارێك دێن و ده‌ڕۆن.
راسته دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری و به یاسا چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئاستی توانای بڕیاردان دیاریكراون، به‌ڵام هه‌ر مه‌حاڵه باوه‌ڕ به‌وه بكرێت چاره‌نووسی وڵاتێكی گه‌وره كه چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تیشی پێوه‌به‌ستراوه، مه‌حكوم بێت به هه‌ڵبژاردن و به دیموكراسیه‌تێك بسپێردرێت كه یاریكردن به وشه و سۆز ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه. بۆیه چاوه‌ڕوانیكردنی زۆر له‌و ئاڵۆگۆڕانه‌ی به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه له حوكمڕانی ئه‌مەریكا دروست ده‌بن، چاوه‌ڕوانییه‌كی بێ ئاكامه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه گرێدراون به ستراتیژی ئه‌مەریكاوه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ پرسێكی گرنگ رابكێشم كه ئه‌ویش ململانێ و په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و ئه‌مەریكایه، هه‌روه‌ها ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی خه‌ڵك له ئێران و ناوچه‌كه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مەریكا و هاتنه سه‌ر حوكمی بایدن وه‌ك ئومێدێك بۆ گۆڕانكاری دروستیان كردووه. به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترەمپ چه‌ند رێكارێكی له سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ ئێران په‌یڕه‌وكرد، وێناكه به‌و جۆره كه‌وته‌وه كه ئه‌مه میزاجی كه‌سیی ترەمپه و رك و كینه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵگرتووه، بۆیه زۆرێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه به رۆیشتنی ترەمپ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مەریكا به‌رانبه‌ر ئێران گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت.
گه‌رچی له رابردوودا و بە دیاریكراوی له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوولا بۆ رای گشتی، ئێران و ئه‌مەریكا وه‌ك دوو وڵاتی نه‌یار خۆیان ناساندووه. هه‌ردوولا وایان خستووەته‌ڕوو كه دوژمنی ستراتیژی یه‌كدین، به‌ڵام لە پشتی ئه‌م دیمه‌نه رووكه‌شه‌وه رووداوگهلێكی دیکە هه‌ن كه شتی دیکەمان پێده‌ڵێن. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ر جۆره ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتێك به ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دوو وڵاته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك نه‌خشه و ستراتیژی و بۆ ئامانجگه‌لێكی دیاریكراو كاریان نه‌كردبێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئاویان كردووەته ئاشی یهكدییهوە.
ئه‌مەریكا بە پله‌ی یه‌كه‌م له پشتی هێنانی كۆماری ئیسلامی بوو بۆ سه‌ر حوكم وه‌ك له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی سۆسیالیزم و رێگری له هه‌ژموونی یه‌كێتیی سۆڤێت بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كه‌نداو. كاتێك له سه‌ره‌تاكانی هاتنه سه‌ر حوكمیشیدا تووشی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق هات، له رێگه‌ی ئیسرائیله‌وه باشترین جۆره‌كانی چه‌كی ئه‌مەریكی ده‌گه‌یشته ده‌ستی ئێران. دواتریش ئه‌مەریكا نه‌ك هه‌ر چاوی له پهلهاوێشتنهكانی ئێران ده‌پۆشی به ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵكو به ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌ی ئێران بوو بۆ ترساندنی وڵاتانی ئیسلامی عه‌ره‌بی سوننه و ته‌سلیمبوونی یه‌ك به‌دوای یه‌كیان به ئیسرائیل.
ئه‌مەریكا به ئێران وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌یاری ئیسرائیلی ترساند و تاوەکو ئه‌و ئاسته ته‌سلیمی ئه‌و ئیرادهیهبوون كه پرۆژه‌ی سه‌ده به‌سه‌ر هه‌موو نه‌یاره‌كانی ئیسرائیل‌دا بسه‌پێندرێت. با به‌ڕووكه‌ش هه‌ر له تاران مەرگ به‌ر ئیسرائیل بخوازرێت.
پێده‌چێت ئه‌مەریكا ئیدی هێنده پێویستی به گورگه‌كه نه‌مابێت بۆ ترساندنی مه‌ڕی عه‌ره‌بی، چونكه ئێستا مه‌ڕه‌كان چوونه‌ته لای شوانه ئیسرائیلییهكە و له‌وه ده‌چێت قۆناغی داهاتوو بۆ دڵنیایی شوانه‌كه، قۆناغی راوكردنی گورگه بێت. وه‌ك چۆن ئه‌مەریكا ئه‌ندازیاری دروستكردنی تاڵیبان بوو، هه‌ر خۆشی دهستیگرتن و هێنایانی بۆ حوكمی ئه‌فغانستان، كه كاره‌كه‌یان ته‌واو بوو، ئه‌مەریكا پاڵی پێوه‌نان.
ئاماژه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامیش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن. بۆیه ئه‌وه‌ی ترەمپ ده‌یكرد رۆیشتن بوو به‌و رێگەیهدا و پێناچێت بایدنیش رێگه‌كه‌ی بگۆڕێت. هه‌مان ئه‌و كارته‌ی بۆ تاڵیبان به‌رزیانكرده‌وه و كردیان به پاساو بۆ رووخاندنی، ئێستا له دواساته‌كانی ته‌مه‌نی ترەمپدا، مایك پۆمپیۆ هه‌مان ئه‌و كارته‌ی خسته‌وه پێشچاوی ئه‌مەریكییه‌كان، یانزه‌ی سێپتێمبه‌ر دیمه‌نه سیحراوییه‌كه‌ی وروژاندنی شێره برینداره‌كه.
پۆمپیۆ له دوا وتاریدا وه‌ك وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئه‌مەریكا پێش ماڵئاواییكردنی دۆناڵد ترەمپ له كۆشكی سپی و به‌رله‌وه‌ی بایدن بچێته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، به گه‌لی ئه‌مەریكای وت ئێران له پشتی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده بووه و به‌رنامه‌داڕێژه‌ری په‌لاماره‌كه‌ی دوو باڵه‌خانه بازرگانییه‌كه‌ی یازده‌ی سێپتێمبه‌ره. ره‌نگه زۆربن ئه‌وانه‌ی ئه‌م وتاره و ئه‌و ئاماژه‌یه وه‌ك هه‌ر تۆمه‌تێكی ئاسایی یاخود وه‌ك هه‌ر یه‌ك له‌و وتاره دژه ئێرانییانه ببینن كه چه‌ندین ساڵه له واشنتۆنه‌وه گوێمان لێده‌بێت، به‌ڵام راستی پشته‌وه‌ی ئه‌و وتاره‌ی پۆمپیۆ شتێكی دیکەیە.
نزیك به دوو ساڵ پێش ئه‌م وتاره‌ی پۆمپیۆ، من و هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نووسم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیزنی خۆیم وه‌رنه‌گرتووه تا ناوی بنووسم سه‌ردانی یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی عیراقمان كرد، به رێككه‌وت كتێبێكم له كتێبخانه‌كه‌ی بینی كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو عه‌وداڵی بووم، به ته‌نزێكه‌وه پێمووت "خۆ تۆ كتێب ناخوێنیته‌وه بۆیه ئه‌م كتێبه ده‌به‌م و بۆت ناهێنمه‌وه". بانگی هه‌ردووكمانی كرده ته‌نیشتی خۆیه‌وە و وتی ئێوه هه‌ر بچن بیره‌وه‌رییه‌كانی فڵان و فڵان بخوێننه‌وه، له‌سه‌ر ئایپاده‌كه‌ی فایلێكی (سی ئای ئه‌ی) كرده‌وه و وتی من ئه‌مانه ده‌خوێنمه‌وه (هارد دیسكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بن لادن) هه‌ندێك په‌ره‌گرافی پێشانداین و كه‌وته باسكردنی كه ئێستا ئه‌مەریكا كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كات، دوای كوشتنی بن لادن له هارد دیسكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تیادایه كه ئێران له‌پشتی قاعیده بووه و سه‌رچاوه‌ی مه‌شق و ته‌مویل و ئاراسته‌كردنیان بووه، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراوی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر كه ئێران پێی كردوون. كۆبوونه‌وه‌كانیان و داڵده‌دانی خۆیان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان به ژن و منداڵه‌كانی ئوسامهشهوه. بۆیه ئه‌مەریكا ئیدی سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌گۆڕێت، لاوازی ده‌كات، كێشه له ناوخۆی دروست ده‌كات تاوەکو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نامێنێت.
ده‌مه‌وێ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه پێیان وایه بایدن ده‌رگا به رووی ئێران‌دا ده‌كاته‌وه و لانی كه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و قۆناغانه‌ی پێش هاتنی ترەمپ، جۆرێكه له خه‌یاڵ. ستراتیژی ئه‌مەریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئیداره‌ی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، نه‌ك نه‌رمونیانی بایدن.