کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی ته‌واوببێت، له 25ی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوكات وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كرد به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی هه‌موار كردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كه‌م، كه‌ی كاره‌كانی ئه‌وان ته‌واوبوو، بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی".
مسته‌فا چاوڕه‌ش، وتی " ره‌نگه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی لیژنه‌كه ئاگادارم بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كاره‌كانیان كۆتایی هاتووه، منیش ئه‌و كاته بانگهێشتی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا".
رۆژی 14ی كانونی دووه‌می 2020 ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا چاوڕه‌ش، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی كۆبووه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی هێڵدرایه‌وه و هاوكات لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا كه ماوه‌ی 10 رۆژیان بۆ دانرا بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی.